خولی نایابی کوردستان دواخرا

خولی نایابی کوردستان دواخرا
2020-02-12

2802 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان بەهۆی سەرماو خراپی کەش و هەواوە یارییەکانی هەفتەى پانزەیەمی خولەکەى راگرت.

بریار بوو سبەى و دوو سبەى رکابەرییەکانی هەفتەى 15ی خولی نایابی کوردستان ئەنجام بدرایە.

بەڵام یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا رکابەرییەکانی ئەم هەفتەیەى دواخست.

یەکێتییەکە رایگەیاندوە کە بەهۆی نالەباری کەش و هەواو بارینی بەفرێکی زۆرەوە ، ناچار بون یارییەکانی هەفتەى پانزەیەم دوابخەن.