خشتە.. چەمچەماڵ سەرکەوتنى بۆ خولى نایابى کوردستان مسۆگەرکرد

خشتە.. چەمچەماڵ سەرکەوتنى بۆ خولى نایابى کوردستان مسۆگەرکرد
2020-02-11

6069 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى پلە یەکى کوردستان، چەمچەماڵ لە خاکى بردەوە و سەرکەوتنى بۆ خولى نایاب مسۆگەرکرد، ئاکرێ و ئاشتى و هەڵۆش سێ خاڵیان بەدەستهێنا.

لە گەڕى ١١ى خولى پلە یەکى تۆپى پێى کوردستان، چەمچەماڵ لە یاریگاى خۆیدا، میواندارى خاکى کرد و بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە.

بەم ئەنجامەش، چەمچەماڵ بە کۆکردنەوەى ٢٣ خاڵ پێگەى خۆى لە پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکەدا جێگیرکرد و سەرکەوتنیشى بۆ خولى نایاب مسۆگەرکرد.

لە یارییەکانى تردا، هەڵۆ لە یاریگاى سۆران، بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر لە خانەقینى بردەوە و ڕزگاریش لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا لەگەڵ ئاڵتون کۆپرى بەبێ گۆڵ یەکسانبوون.

هەروەها ئاکرێ لە یاریگاى پێشمەرگەى هەولێر، بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە شەقڵاوەى بردەوە و سەیدسادق بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر بە ئاشتى دۆڕا و یارى نێوان کۆیە و ئاسۆش، کە لە خولەکەکانى کۆتاییدا ئاژاوەى تێکەوت، بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر لە سودى ئاسۆ کۆتایى هات، هەرچەندە پێگەى فەرمى یەکێتى تۆپى پێى کوردستان یارییەکەى بە تەواونەکراو داناوە.

 

گ . ف