خشتە.. ئەنجامى سەرجەم یارییەکانى گەڕى ١٤ى خولى نایابى کوردستان بزانە

خشتە.. ئەنجامى سەرجەم یارییەکانى گەڕى ١٤ى خولى نایابى کوردستان بزانە
2020-02-07

5018 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى نایابى کوردستان، سیروانى نوێ بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر بە زێرەڤانى دۆڕا و نەورۆزیش لە سۆرانى بردەوە.

لە درێژەى یارییەکانى گەڕى ١٤ى خولى نایابى تۆپى پێى کوردستان، سیروانى نوێ لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى زێرەڤانى بووەوە و بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر یارییەکەى دۆڕاند.

لە یارییەکى تردا، برایەتى لە یاریگاى خۆیدا، بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە هەندرێنى بردەوە و شێروانەش لە بەردەم هاندەرانیدا، بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر بە پێشمەرگەى هەولێر دۆڕا.

لە سلێمانیش، نەورۆز لە یاریگاى زانکۆ میواندارى سۆرانى کرد و بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا.

بەم ئەنجامانە، سیروانى نوێ بە ٢٠ خاڵەوە پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکەى لەدەستدا و نەورۆز بە ٢٢ خاڵ و لە پلەى دووەمەوە سەرکەوتنى بۆ پلەى یەکەم بەدەستهێنا.

 

گ . ف