خشتە.. ئەنجامى سەرجەم یارییەکانى گەڕى نۆیەمى خولى پلە یەکى کوردستان بزانە

خشتە.. ئەنجامى سەرجەم یارییەکانى گەڕى نۆیەمى خولى پلە یەکى کوردستان بزانە
2020-01-30

4035 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى پلە یەکى کوردستان، چەمچەماڵ لە خانەقینى بردەوە و کۆیە و ئاشتیش یەکسانبوون و هەڵەبجەى شەهیدیش بە هەڵۆ دۆڕا.

لە گەڕى نۆیەمى خولى پلە یەکى تۆپى پێى کوردستان، چەمچەماڵ لە یاریگاى خۆیدا، میواندارى خانەقینى کرد و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەى لێ بردەوە.

لە یارییەکى تردا، کۆیە و ئاشتى لە یاریگاى یانەى یەکەم ڕووبەڕووى یەکبوونەوە و یارییەکەش بە یەکسانى و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایى هات.

هەروەها هەڵەبجەى شەهید لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، بە گۆڵێک بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە هەڵۆ دۆڕا و ڕزگاریش لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە خاکى بردەوە.

بەم ئەنجامانە، چەمچەماڵ بە ١٩ خاڵ پێگەى خۆى لە پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکەدا جێگیرکرد و ڕزکاریش بە ١٦ خاڵ سەرکەوتنى بۆ پلەى دووەم بەدەستهێنا، کۆیەش بە ١٥ خاڵەوە بۆ پلەى سێیەم دابەزى.

 

گ . ف