خولی نایابی عێراق 20ی 2 دەستپێدەکات و ئەم وەرزە هیچ یانەیەکیش دانابەزێنرێت

خولی نایابی عێراق 20ی 2 دەستپێدەکات و ئەم وەرزە هیچ یانەیەکیش دانابەزێنرێت
2020-01-25

2976 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خولی نایابی عێراق لە 20ی مانگی 2 دەستپێدەکات و یانەکانی زاخۆ و کەرخ و دیوانیەو قاسم و سەماوەش پاشەکشەیان کردوە.

لە شاری بەغدا کۆتایی بە کۆبونەوەی هونەری لیژنەى پێشبڕکێکانی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق لەگەڵ یانەکان هات.

لەکۆبونەوەکەدا بریار درا لەم وەرزەدا هیچ یانەیەک دانەبەزێنرێت و هەریەک لە یانەکانی کەرخ و زاخۆ و دیوانیەو قاسم و سەماوەش پاشەکشەیان کردوە.

لەم وەرزەى خولی نایابی عێراق 15 یانە بەشداری دەکەن و بەسەر سێ کۆمەڵەى پێنج تیپیدا دابەشدەکرێن لە هەر کۆمەڵەیەکیشدا دوو یانە بۆ قۆناغی داهاتوو سەردەکەون.

یارییەکانی هەر سێ کۆمەڵەکە بە شێوازی چون و هاتن لە یاریگاکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێن و هەر سێ رۆژ جارێکیش یارییەک دەکرێت.

یارییەکانی قۆناغی کۆتایی لە شەش یانە پێکدێن و بەشێوازی خول بە یەک قۆناغ بەڕێوەدەچێت.

هەر سێ یانەى شورتە و زەورا و قوە جەویەش لە سەرەوەى کۆمەڵەکانیان دەبن.