نوێترین چاوپێکەوتنی رۆناڵدۆی پورتوگالی

نوێترین چاوپێکەوتنی رۆناڵدۆی پورتوگالی
2019-08-05

16443 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی رۆناڵدۆی پورتوگالی بەسی لە چەند پرسێکی جیاواز کرد.

رۆناڵدۆ باسی لەوە کردوە کە بۆچی ئەو شێوازە ئاهەنگ گێڕانەى هەڵبژاردوەو ئەوەشی ئاشکراکردوە کە ئەگەر یاریزانی تۆپی پێ نەبوایە روی لە چ کارێکی تر دەکرد.

 

رۆژنامەنوس: جوانترین و گرنترین گۆڵی تۆ کامەیە؟
رۆناڵدۆ: نزیکەى 700 گۆڵم تۆمارکردوە، بەڵام زۆر بە ئاسانی پێت ئەڵێم کامیان باشترین و جوانترینە، لای من ئەوەیە کە هێشتا تۆمارمنەکردوە، چونکە بەلای منەوە هەموو گۆڵەکانم گرنگ بوون

 

رۆژنامەنوس: خوازیار بوی لەگەڵ کێ یاریی بکەیت؟
رۆناڵدۆ: ئۆزیبۆ، بەداخەوە کە مرد، بەڵام ئەو یەکێکە لە سیمبوڵەکانی پورتوگال، هیوادار بوم بتوانم لە تەنیشتی یاریی بکەم

 

رۆژنامەنوس: شێوازی ئاهەنگ گێڕانەکەت لە چییەوە هاتوە
رۆناڵدۆ: بەشێوەیەکی سروشتی دروستبوو، لە ئەمەریکا بوین و بەرامبەر چێڵسی یارییمان دەکرد، گۆڵێکم کرد و بازم دا و هاوارمکرد، سەیرمکرد کاردانەوەى زۆری هەبوو لای هاندەران، دواتر دوبارەم کردەوە، ئێستاش لەسەری بەردەوامم

 

رۆژنامەنوس: ئەگەر یاریزانی تۆپی پێ نەبویتایە حەزت دەکرد چی بویتایە؟
رۆناڵدۆ: ئەکتەر، یاخود نمایشکاری جلوبەرگ ، نازانم ئەگەر بەهرەى ئەوانەم تیا بێت، بەڵام دەزانم ئەگەر خۆم تەرخان بکەم بۆ هەر شتێک ئەتوانم بەدەستی بهێنم