نوێترین چاوپێکەوتنی لیۆنێل میسی کاپتنی هەڵبژاردەى ئەرجەنتین و یانەى بەرشەلۆنە

نوێترین چاوپێکەوتنی لیۆنێل میسی کاپتنی هەڵبژاردەى ئەرجەنتین و یانەى بەرشەلۆنە
2019-06-01

11259 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میسی لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا باسی رکابەری خۆی و رۆناڵدۆ دەکات و باسی کاریگەری شکستەکەى لیڤەرپوڵیش دەکات.

میسی دوپاتیدەکاتەوە کە هەرکاتێک چێژ لە یاریی تۆپی پێ وەرنەگرێت دەستبەجێ بڕیاری وازهێنان دەدات.

باسی ئەو کاتەش دەکات کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ بریاری رۆیشتن لە ریاڵ مەدرید دەدات.

 

زۆربەى وتەکانی میسی لە چاوپێکەوتنەکەدا

لیۆنیل میسی : تیاگۆی كوڕم زۆر ده‌گری كاتێك كه‌ ده‌دۆرێین ، ئه‌ویش له‌ یاری به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپول و یاری كۆتایی جامی شا روویدا

 

لیۆنیل میسی : ده‌توانم به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر خۆش و ئاساییانه‌ له‌به‌رشه‌لۆنه‌ بژیم

 

لیۆنیل میسی : نامه‌وێت له‌گه‌ل ئه‌رجه‌نتین وا بژیم كه‌ شتێكم به‌ ده‌ست نه‌هێناوه‌

 

لیۆنیل میسی : له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنیلا خۆشه‌ویستیمان له‌یه‌كه‌م نیگاوه‌ ده‌ستی پێكرد

 

لیۆنیل میسی : ئه‌گه‌ر رۆژێك هاتوو چێژم نه‌بینی له‌ تۆپی پێ ئه‌و رۆژه‌ واز له‌ یاری كردن ده‌هێنم

 

لیۆنیل میسی : ئاسان نه‌بوو هه‌موو شتێك له‌ ئه‌رجه‌نتین جێبهێڵم و برۆم بۆ به‌رشه‌لۆنه‌ ئه‌وكاته‌ی ته‌مه‌نم بچوك بوو

 

لیۆنیل میسی : له‌ جامی جیهانی روسیا پاڵێوراو نه‌بووین بۆ نازناوه‌كه‌ له‌وێ هه‌موو شتێك ئاڵۆز بوو

 

لیۆنیل میسی : من ده‌زانم چۆن خواردن سور بكه‌مه‌وه‌ به‌ڵام هه‌میشه‌ حه‌ز ئه‌كه‌م یارمه‌تی ده‌ربم له‌ چێشت لێناندا

 

لیۆنێل میسی : من شته‌كانم زیاتر له‌ڕێگای ئینته‌رنێته‌وه‌ ده‌كڕم حه‌زم به‌ قه‌ره‌باڵغی بازاڕ نیه‌ حه‌ز ئه‌كه‌م شته‌كانم له‌ماڵه‌وه‌ به‌ ده‌ست بگات

 

لیۆنێل میسی : باوكم یاریزانێكی باش بوو ، به‌ڵام ده‌ستی چه‌پی شكا وازی له‌ یاری كردن هێنا

 

لیۆنێل میسی : هیچ كات ته‌داخولی كاری راهێنه‌ر ناكه‌م ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت پێچه‌وانه‌یش بێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ خه‌یاڵی خۆمه‌

 

لیۆنێل میسی : گواردیولا هه‌موو یارییه‌ك به‌ شێوه‌یه‌كی جیاواز ئاماده‌ ده‌كات وه‌ پێی دەوتین له‌ یاریگا چی ڕووده‌دات ، كاتێك هات بۆ به‌رشه‌لۆنه‌ ئه‌و زۆر فێری ته‌كنیكی یاری كردنی كردین به‌وشێوه‌یه‌ی ئێستا ده‌یبینن

 

لیۆنێل میسی : له‌ جامی جیهانی 2014 به‌وشێوه‌یه‌ یاریمان كرد كه‌ خۆمان ده‌مان ویست به‌ڵام شێوازی خۆمان گۆڕی به‌هۆی پێكانه‌كانه‌وه‌ نه‌مانتوانی به‌وشێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بین كه‌ له‌ پاڵاوتنه‌كانی جامی جیهانی ئه‌نجامدان دا

 

لیۆنێل میسی : له‌ یاری كۆتایی جامی جیهانی 2014 چانسمان نه‌بوو ، هه‌روه‌ها له‌ یاری كۆتایی كوپا ئه‌مریكایش چانسمان نه‌بوو

 

لیۆنێل میسی : جامی جیهانی 2018 ی روسیا ئاڵۆز بوو له‌ ته‌نها له‌ رووی ئه‌نجامه‌كانه‌وه‌ نا له‌ هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ ئاڵۆز بوو

 

لیۆنێل میسی : بیری چاڤی و ئینیستا ده‌كه‌م ، هاوڕێم بوون كاتی زۆرمان پێكه‌وه‌ به‌سه‌ر برد

 

لیۆنێل میسی : من و نه‌یمار و سوارێز له‌ واتس ئه‌پ گروپی چاتمان هه‌یه‌ پێكه‌وه‌ قسه‌ ده‌كه‌ین

 

لیۆنێل میسی :نه‌یمار نمونه‌یه‌ ئێمه‌ زۆر جار قسه‌ ده‌كه‌ین پێكه‌وه‌

 

لیۆنێل میسی : سوارێز ده‌مێك بوو به‌هۆی پێكانه‌وه‌ ده‌یناڵاند هه‌موان هێرشیان كرده‌ سه‌ری كاتێك كه‌ نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام دا به‌ڵام ئه‌و هیچ رێگا چاره‌یه‌كی تری نه‌بوو ، وا لێكده‌رایه‌وه‌ كه‌ ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوڕێمه‌ بۆیه‌ به‌رگری لێ ده‌كه‌م

 

لیۆنێل میسی : كریستیانۆ رۆناڵدۆ كاتیك هاته‌ ریال مه‌درید یانه‌كه‌ به‌هێزتر ده‌ركه‌وت ئه‌وه‌ راستیه‌كه‌ ئه‌و كلیلی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ریال مه‌درید بوو كاتێك رۆی لالیگا له‌ ده‌ستی دا ، هیچ په‌یوه‌ندیه‌كمان نیه‌ ته‌نیا له‌ یاریه‌كان یه‌ك ئه‌ناسین

 

لیۆنێل میسی :له‌گه‌ل كریستیانۆ ركابه‌ریه‌كه‌ باشتر بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مانویست خۆمان باشتر بكه‌ین

 

لیۆنێل میسی : خولی ئیسپانیا بیری كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌كات

 

لیۆنێل میسی : ئێمه‌ هه‌موو ئه‌وه‌ی له‌توانامان بێت ئه‌یكه‌ین ئه‌وه‌یشی بریار ئه‌دات خودایه‌

 

لیۆنێل میسی : له‌زۆربه‌ی پاله‌وانیه‌تیه‌كانی جیهان یاریم كردووه‌وه‌ زۆر نزیك بووینه‌

له‌سه‌ركه‌وتن دواجار ئه‌وه‌ خودایه‌ بریار ئه‌دات كه‌ چی بۆمان ئاماده‌كردوه‌

 

لیۆنێل میسی : سه‌رده‌می راهێنه‌رایه‌تی مارادۆنا زۆر تایبه‌ت بوو ، سه‌رده‌می ئه‌و زۆر باش بوو

 

لیۆنێل میسی : كۆتاییه‌كی باش ئه‌بێت له‌ نێوان لیڤه‌رپول و تۆتنهام هه‌ردووكیان هه‌مان به‌ختیان هه‌یه‌

 

لیۆنیل میسی : ئه‌مرۆ من باشم به‌لام نازانم كه‌ چۆن به‌رده‌وام ئه‌بم به‌هیوام توشی هیچ پێكانێكی مه‌ترسیدار نه‌بمه‌وه‌

 

لیۆنیل میسی : كاتیك دژی نێجیریا سه‌ركه‌وتین له‌ جامی جیهانی هه‌موو جیهان بێده‌نگی هه‌لبژارد ئه‌گه‌ر له‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ ماڵئاوایمان بكردایه‌ ئه‌وا هه‌مومانیان ئه‌كوشت

 

لیۆنێل میسی : خۆم وه‌كو پله‌ یه‌ك نابینم له‌ کاری ڕاهێنه‌رایه‌تیدا، به‌لام وه‌كو یاریزان به‌لێ

 

لیۆنیل میسی : من به‌ ڤیدیۆ سه‌یری یارییه‌كان ناكه‌مه‌وه