نوێترین چاوپێکەوتنی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و یاریزانی بەرشەلۆنە

نوێترین چاوپێکەوتنی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و یاریزانی بەرشەلۆنە
2019-03-29

15966 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی دوپاتیکردەوە کە ئەو لەمانگی دوانزەوە پێکانی هەیە و ستایشی ئاستی بەرزی یانەى یۆڤانتۆسی کرد و تەئکیدیشی کردەوە کە هەوڵ دەدات نازناوێک بۆ هەڵبژاردەى ئەرجەنتین بەدەست بهێنێت

 

سەرجەم وتەکانی میسی لە چاوپێکەوتنەکەدا

میسی: پاش یاریی کۆتایی مۆندیال، بریارم دا خۆم زیندانی بکەم ، هەموو شتێک لە یاد بکەم و لەگەڵ خێزانەکەمدا بم

 

میسی: جوانترین گۆڵم ئەوە بوو کە لە ریاڵ مەدریدم کرد لە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنز لیگ

 

میسی: ئەم جیلەى یاریزانەکانی ئەرجەنتین مامەڵەیەکی خراپمان لەگەڵکرا، ئێمە لەپێناو درێسی ئەرجەنتین یاریی دەکەین و دەمانەوێت هەموو شتێکی لە پێناو بکەین

 

میسی: هەموو یارییە گرنگەکان و پاڵەوانێتییە گرنگەکانی داهاتوو بەشداری دەکەم لەگەڵ ئەرجەنتین، لەگەڵ ئەوەى زۆر کەس ئامۆژگاری کردم نەگەرێمەوە

 

میسی: دەمەوێت شتێک لەگەڵ ئەرجەنتین بەدەست بهێنم، بەردەوام دەبم لە هەوڵدان

 

میسی: کورەکەم پێم دەڵێت بۆ لە ئەرجەنتین دەتکوژن؟

 

میسی: من زۆر قسە ناکەم، زیاتر گرنگی بە یاریکردن دەدەم

 

میسی: نیمار و سوارێز و مباپی و ئەگوێرۆ دەتوانن رۆژێک لە رۆژان ببنە باشترین یاریزانی جیهان

 

میسی: خۆشتر دەبوو کە رۆناڵدۆ لەگەڵ ئیمە بوایە لە خولی ئیسپانیا

 

میسی: رۆناڵدۆ لەخولی ئیسپانیا دەجەنگا، شتێکی جوانە گەر بگەرایەتەوە

 

میسی: چوم بۆ سەیری یاریی کۆتایی ریڤەر و بۆکا، تیاگۆم لەگەڵ خۆم برد، یارییەکی کۆتایی جیاواز بوو وەک ئەوەى لە ئەرجەنتین بوایە

 

میسی: سکالۆنی دەیزانی کە من پێکانم هەیە، پێویستم بەوە بوو کەمتر یاریی بکەم بۆیە بریارماندا پێکەوە کە من نەچم بۆ مەغریب

 

میسی: ئەگەر نەتوانین قۆناغی یەکەمی کوپا ئەمەریکا ببرین گەورەترین شکستی من دەبێت لەگەڵ ئەرجەنتین

 

میسی: دڵتەنگم بەوەى کە پێمدەوترێت لەگەڵ ئەرجەنتین خراپم، خێزانەکەم لە من زیاتر ئازار ئەچێژی بەو درۆیانە

 

میسی: من لەمانگی 12ەوە پێکانم هەیە، کەمتر راهێنان دەکەم، هەموو یارییەکیش بەشداری ناکەم، ئەو پێکانەم کەمێک ئاڵۆزە، ئێستا هەست بە باشی دەکەم، بەڵام سەد لە سەد تێم نەپەراندوە

 

میسی: یوڤی یانەیەکی گەورەیە، رێزم هەیە بۆ تواناى ئەوان، ئێستا ئەوان بەهێزترن بە بونی رۆناڵدۆ

 

میسی: یاریی دەکەم لە پێناو خۆم و خێزانەکەم و هەموو ئەو کەسانەى بە بینینی من دڵخۆش دەبن

 

میسی: هەرگیز هەستم بەوە نەکردوە کە درێسی ژمارە 10ی ئەرجەنتین بۆ من قورس بێت

 

میسی: ئەوەى منی خۆش ناوێت، ناچارە تەحەمولم بکات