نوێترین چاوپێکەوتنی رۆناڵدۆ لەگەڵ گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ

نوێترین چاوپێکەوتنی رۆناڵدۆ لەگەڵ گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ
2018-10-30

30441 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا تەئکیدی کردەوە کە ئەو نەگەیشتۆتە کۆتایی ژیانی وەرزشی و پێشی وایە شایستەى خەڵاتی تۆپی ئاڵتونە و پیشبینیش دەکات میسی لە رکابەری تۆپی ئاڵتون دووربکەوێتەوە

 

سەرجەم لێدوانەکانی رۆناڵدۆ بۆ گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ

رۆناڵدۆ: شایستەى تۆپی ئاڵتونم ، پێشبینی دەکەم میسی لە لیستی کۆتایی پاڵێوراوەکان بۆ خەڵاتەکە نەبێت و دوربخرێتەوە

 

رۆناڵدۆ: تەنها دوو کەس دەتوانن 10 ساڵ لەسەر یەک ، ئاستی بەرز پێشکەش بکەن، ئەویش من و میسی ن

 

رۆناڵدۆ: چومە یۆڤانتۆسەوە بۆئەوەى لەم ئاستەى ئێستا بەردەوام بم نەک بەدواى پارە رابکەم

 

رۆناڵدۆ: لە تەمەنی مندا ، یاریزان ناتوانێت لە یانەیەکی گەورەوە بچێتە یانەیەکی گەورە بە 100 ملیۆن یۆرۆ ، ئەمە دەڵێم لەگەڵ رێزم بۆ یاریزانەکانی تر ، ئەوان دەچنە خولی چین و ئیمارات و هند، بە بێ ئەوەى گرنگی بە بەردەوامی ئاست بەرزی خۆیان بدەن.

 

رۆناڵدۆ: شانازی دەکەم کە شتێکی لەو جۆرەم نەکردوە ، من وەرزشکارێکی جیاواز و کەسێکی جیاوازم

 

رۆناڵدۆ: ناڵێم من باشترینم ، بەڵام دەڵێم من جیاوازم ، لەوانەیە بتوانم بۆ ماوەى 12 ساڵ لەسەروی شاخەکەوە بم

 

رۆناڵدۆ: ژیانی وەرزشی من هێشتا نەگەیشتۆتە کۆتایی و بەردەوام دەبم

 

رۆناڵدۆ: هەندێ کەس دەیانەوێت کۆتایی من ببینن، بەڵام ئەمە رونادات ، من لێرەم و هەر لێرەش دەبم ، شایستەى ئێرەشم ، ئەنجامەکان شایەتیم بۆ دەدەن، دورم ناخەنەوە لە رکابەرییەکان

 

رۆناڵدۆ: شانازی بە ژیانی خۆمەوە ئەکەم، شانازی بە دەستکەوتەکان و سەرکەوتنەکانمەوە دەکەم.