کلۆپ: کێشەم لەگەڵ مانێدا نیەو شایەنی بردنەوە بووین

کلۆپ: کێشەم لەگەڵ مانێدا نیەو شایەنی بردنەوە بووین
2021-05-14

571 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کلۆپ هۆکاری نیگەرانیەکانی مانێی ئاشکراکرد و بردنەوەکەى لە مانچستەر یونایتد بە گرنگ زانی.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی سکای سپۆرت یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ ڕایگەیاند، یاریزانەکانیان ئاستێکی بەرزیان بەرامبەر مانچستەر یونایتد پێشەکەشکرد و سەرەڕای ئەوەى بە گۆڵیک لە دواوە بوون بەڵام توانیان کۆنترۆڵی یاریگا بکەن و ئەوەى پێویست بێت جێبەجێی بکەن.

کلۆپ ئاشکراشیکرد، نیگەرانیەکانی مانێ بەهۆی بەشداری پێنەکردنیەوە بووە لە سەرەتای یارییەکە و ڕاهێنەر سەربەستە پێکهاتەکەى بۆ یارییە گرنگەکان چەن ەدیاریدەکات و لە ئێستاشدا هیچ ناکۆکیەک لەگەڵ هێرشبەرەکەى بوونی نیە.

ڕاهێنەرە ئەڵمانیەکە ئاماژەیبەوەشدا، سێ خاڵی یارییەکە بۆ ئەوان گرنگی خۆی هەبوو ئەوان شایەنی بردنەوە بوون و هیواشی خواست لە سێ یاری داهاتوودا هەمان سینیاریۆ دووبارە بکەنەوە.

لیڤەرپوڵ لە پریمەرلیگ 35 یاری ئەنجامداوە و   60 خاڵی کۆکردووەتەوە و لە پلەى پێنجەمی ڕیزبەندی دەبینرێت و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ چێڵسی چوارەم تەنها چوار خاڵە کە 36 یاری ئەنجامداوە و سێ یاری داهاتوش بۆ کەتیبەکەى کلۆپ چارەنوس ساز دەبێت لە گەیشتن بە وەرزی داهاتووی چامپیۆنز لیگ.

Jurgen Klopp contract: When does Liverpool deal expire & manager's  sabbatical plans | Goal.com