زیدان هۆکاری یارینەکردنی مارسیلۆی بەرامبەر گرانادا ئاشکرا کرد

زیدان هۆکاری یارینەکردنی مارسیلۆی بەرامبەر گرانادا ئاشکرا کرد
2021-05-14

1111 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زیدان هۆکاری ئامادە نەبوونی مارسیلۆی بەرامبەر گرانادا ئاشکراکردوو و ستایشی دوو یاریزانی کرد.

لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا پاش بردنەوەى یانەکەى لە گرانادا لە دوا یارییەکانی هەفتەى 36ی خولی ئیسپانیادا، زیدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید دووپاتیکردەوە هیچ ناکۆکیەک لەگەڵ مارسیلۆ لە ئارادانیە و هۆکاری دوورخستنەوەکەشی گەڕاندەوە بۆ پێکانێکی سووک و نەیان ویستووە سەرکێشی پێوەبکەن.

ڕاهێنەرە فەڕەنسیەکە ئاماژەی بە ئاست بەرزی مارڤن پارک و میگێل گوتیرێز کرد و دووپاتیکردووە ئەو دوو یاریزانە لاوە بوونی خۆیان سەلماند و توانیان جێگەى مێندی و مارسیلۆ بە سەرکەوتوویی بگرنەوە.

زیدان ئاشکراشیکرد، لە دوا کۆتا دوو یاری لالیگا پلانیان بردنەوە دەبێت و تا دوا ساتەکان ڕکابەری دەکەن بۆ بەدەستهێنانی نازناوى ئەم وەرزەی لالیگا.

ڕیاڵ مەدرید بە 78 خاڵ لە پلەى دووەمدا دەبینرێت و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ئەتلەتیکۆی پێشەنگ دوو خاڵە و بە دووخاڵیش لە پێش بەرشەلۆنەى سێیەمە کە خاوەنی 76خاڵە.

LaLiga Santander - Real Madrid: Zidane believes in them, but they won't all  stay | MARCA in English