میسی بەیەک مەرج لە بەرشەلۆنە دەمێنێتەوە

میسی بەیەک مەرج لە بەرشەلۆنە دەمێنێتەوە
2021-05-14

13864 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میسی بە مەرجێک لە بەرشەلۆنە دەمێنێتەوە و ئەگەری نوێکردنەوەى گرێبەستەکەشی بۆ دوای کوپا ئەمەریکا دوادەخات.

ڕۆژنامەى مۆندۆدپیپۆرتیڤۆ بڵاویکردەوە، میسی ئەستێرەى بەرشەلۆنە بابەتی گفتەگۆی نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى بۆ دوای 23ی مانگ دوادەخات و چاوەڕێی یانەکەى دەکات تا بە فەرمی ئۆفەرەکەى پێشکەش بکەن.

مۆندۆی ئیسپانی ئاماژەیبەوەدا، ئۆفەرەکەى بەرشەلۆنە بریتیە لە نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى میسی بۆ دوو وەرز و پێدانی نیوەى مووچەى ساڵانەى ئـێستا و گەڕانەوەى جیاوازی مووچەى ساڵانە بۆ دوای کۆتایی هاتنی دوو وەرزکە و کاتێک دەبێتە باڵوێزی بەرشەلۆنە لە ویلاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا.

ڕۆژنامەکە ئاشکرایکرد، میسی بە نیازە ناوەڕۆکی ووردەکاری ئۆفەرە نوێکەى بەرشەلۆنە و پلانەکانی لاپۆرتا بۆ بەدەستهێداهاتوو ی یانەکە بە فەرمی ببینێت و دوای کۆتایی هاتنی جامی کوپا ئەمەریکا لە 11ی مانگی تەمموز وەڵامی فەرمی یانەکەى بداتەوە.

لیۆنێڵ میسی گرێبەستەکەى لە 30ی حوزەیران لەگەڵ بەرشەلۆنە کۆتایی دێت و تائەم ساتە کارگێری بەرشەلۆنە بە فەرمی ئۆفەری نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى میسی پێشکەش بە هێرشبەرەکەى تانگۆ نەکردوە.

Kaka advises 'amicable' split if Barcelona and Messi part - AS.com