بروسیا دۆرتمۆند نازناوی جامی ئەڵمانیای بەدەستهێنا

بروسیا دۆرتمۆند نازناوی جامی ئەڵمانیای بەدەستهێنا
2021-05-13

842 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بروسیا دۆرتمۆند لە لایپزیگی بردەوە و بۆ پێنجەمین جار نازناوی جامی ئەڵمانیای بەدەستهێنا.

لەیاری کۆتایی جامی ئەڵمانیا، هەردوو یانەی لایپزیگ و بروسیا دۆرتمۆند ڕووبەڕووی یەکبونەوە.

یاریەکەش بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی دۆرتمۆند کۆتاییهات، گۆڵەکانی دۆرتمۆند ئیرلینگ هالاند دوو گۆڵ و سانچۆ دوو گۆڵ تۆماریانکرد، دانی ئۆلمۆ تاکە گۆڵەکەی لایپزیگی کرد.

بەم بردنەوەیە، بروسیا دۆرتمۆند بۆ پێنجەمین جار لە مێژووید توانی نازناوی جامی ئەڵمانیا بەدەستبهێنێت.

خ . ک