مانچستەر یونایتد 150 ملیۆن پاوەندی بۆ هاری کەین ئامادەکردووە

مانچستەر یونایتد 150 ملیۆن پاوەندی بۆ هاری کەین ئامادەکردووە
2021-05-13

534 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مانچستەر یونایتد ئامادەیە لەگواستنەوەی هاوینەدا هاری کەین بگوازیتەوە ڕیزەکانی بەرامبەر 150 ملیۆن پاوەند.
ڕۆژنامەی زەسەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئامانجی یەکەمی کارگێڕی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا کڕینی هاری کەینی هێرشبەری یانەی تۆتنهامە.
رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، مانچستەر یونایتد ئامادەییان دەربڕیوە بە پێشکەشکردنی بۆندێکی گەورە کە بڕەکەی 150 ملیۆن پاوەندە بە یانەی تۆتنهام لە پێناو دەستبەرداربوون لە هێرشبەرە ئینگلیزیەکەیان.
ئاماژەی بەوەشداوە، خاوەنی شەیتانەسوورەکان دەیەوێت ئەو گرێبەستە گەورە ئەنجامبدات و پێشکەشی هاندەرانی یانەکەی بکات دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا هاندەران چەند جارێک داوای ڕۆشتنی خاوەنی یانەکەیان کردووە.
هاری کەین چەندین جار رایگەیاندوە دەیەوێت نازناو بەدەستبهێنێت و ئەو کارەشی لە ئێستادا لەگەڵ تۆتنهام بە ئەستەم دەزانێت لەبەرئەوە دەیەوێت پەیوەندی بە یەکێک لە یانە گەورەکانەوە بکات.

خ . ک