دوانزە یانەی گەورەی ئەوروپا بەنیازی ئەنجامدانی خولێکی جیاوازن

دوانزە یانەی گەورەی ئەوروپا بەنیازی ئەنجامدانی خولێکی جیاوازن
2021-04-18

2535 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دوانزە یانە بەنیازی کردنەوەی خولی سوپەری ئەوروپان و یوفا و یەکێتیە وەرزشیەکانیش هەڕەشەیان لێدەکەن.

دوانزە یانەی خولە گەورەکانی ئەوروپا بەنیازی بەڕێوەچوونی خولی سوپەری ئەوروپان کە جیاواز دەبێت لە چامپیۆنز لیگ و خولی ئەوروپا.

یانەکانیش پێکهاتوون لە شەش یانەی پریمەرلیگ و سێ یانەی ئیتاڵیاو سێ یانەی ئیسپانیا،سەرۆکی ئەنجومەنی خولەکەش فلۆرینتینۆ پیرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانیە.

لە بەرامبەردا یەکێتی تۆپی پێی ئەوروا و ئینگلتەرا و ئیسپانیا و ئیتاڵیا دژایەتی خۆیان بۆ بەڕێوەچوونی ئەو خولە ڕاگەیاند و ئاشکرایانکرد هەر یاریزانێک بەشداری ئەو خولە بکات بە دڵنییایەوە بێبەش دەکرێت لە بەشداری کردن لە یۆرۆ و مۆندیالی داهاتوودا.

خ . ک