خولی ئینگلتەرا... مانچستەر یونایتد لە بیرنلی بردەوە

خولی ئینگلتەرا... مانچستەر یونایتد لە بیرنلی بردەوە
2021-04-18

521 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی ئینگلتەرا مانچستەر یونایتد بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بیرنلی بردەوە.

لە هەفتەی ٣٢ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر یونایتد ڕووبەرووی یانەی بیرنلی بوەوە.

مانچستەر یونایتد بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یاریەکەی لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا، گۆەلانی مانچستەر ماسۆن گرینوود دوو گۆڵ  و ئیدیسۆن کاڤانی لە خولەکەکانی 48 و 84 و 93 تۆماریانکرد، تارکۆڤسکی لە خولەکی 50 گۆڵەکەی بۆ بیرنلی کرد.

بەم ئەنجامە، مانچستەر یونایتد بە 66 خاڵ لە دووەمی ڕیزبەندی خولی ئینگلتەرادایا و جیاوازیەکەی لەگەڵ مان سیتی پێشەنگ بۆ هەشت خاڵ کەمکردەوە.

خ . ک