خولی ئەڵمانیا... دۆرتمۆند چوار گۆڵی لە ڤێردەربریمەن کرد

خولی ئەڵمانیا... دۆرتمۆند چوار گۆڵی لە ڤێردەربریمەن کرد
2021-04-18

458 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە یارییەکانی هەفتەی 29 ی خولی ئەڵمانیا، بوروسیا دۆرتمۆند ڕووبەڕووی ڤێردەربریمەن بوەوە.

یاریەکەش بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەسوودی دۆرتمۆند کۆتاییهات، ئیرلینگ هالاند دوو گۆڵ و جیۆڤانی ڕێنا و ماتس هۆمێلس گۆڵکانی دۆرتمۆندیان کرد، میلۆت راشیکا تاکە گۆڵەکەی بۆ بریمەن کرد.

دۆرتمۆند بە کۆکردنەوەی 49 خاڵ گەرایەوە پێنجەمی ڕیزبەندی خولی ئەڵمانیا و ڤێردەر بریمەنیش 30 خاڵی هەیە و لە پلەی سیانزەی ڕیزبەندیدایە.

خ . ک