مانچستەر سیتی گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنز لیگ

مانچستەر سیتی گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنز لیگ
2021-04-14

1188 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مانچستەر سیتی لە دۆرتمۆندی بردەوە و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی بەدەستهێنا.

لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنز لیگ، مانچستەر سیتی ئینگلیزی بوە میوانی بروسیادۆرتمۆندی ئەڵمانی.

یاریەکەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی مان سیتی کۆتاییهات، بیلینگهام لە خولەکی 15 گۆڵێکی بۆ دۆرتمۆند کرد بەڵام لە خولەکەکانی 55 و 75 ریاز مەحرەز و فیلیپ فۆدین دوو گۆڵیان بۆ مان سیتی تۆمار کرد.

مان سیتی گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی و لەو قۆناغەشدا بەرامبەر پاریس سان جێرمان یاریدەکات.

خ . ک