نونۆ سانتۆ پاڵێوراوی یەکەمە بۆ شوێنی مۆرینیۆ

نونۆ سانتۆ پاڵێوراوی یەکەمە بۆ شوێنی مۆرینیۆ
2021-04-14

778 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نونۆ سانتۆ پاڵێوراوی یەکەمە بۆ ڕاهێنەرایەتی تۆتنهام لەئەگەری دوورخستنەوەی مۆرینیۆ لە پۆستەکەی.
ڕۆژنامەی زەسەنی بەڕیتانی ئاشكرایکرد، سەرۆکی یانەی تۆتنهام بڕیاریداوە کۆتایی ئەم وەرزە جوسیە مۆرینیۆ لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەکەی دووربخاتەوە ئەگەر ئەنجامەکانی وەک پێویست نەبوون.
ڕۆژنامەکە بڵاویکردۆتەوە، لەئەگەری دوورخستنەوەی مۆرینییۆ ئەوا پاڵێوراوی یەکەم بۆ شوێنگرتنەوەی نونۆ سانتۆی ڕاهێنەری ئێستای یانەی ولڤەرهامبتۆنە.
ڕاشیگەیاندوە، سەرۆکی تۆتنهام سەرسامە بە شێواز و پلانەکانی نونۆ و هەموو هەوڵێک دەدات بۆ وەرزی داهاتوو ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەکەی پێببەخشێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، جێگیرنەبوونی ئەنجامەکانی تۆتنهام و دابەشبوونی یاریزانەکان بۆ چەند گروپێک بە هۆی مۆرینیۆوە ، کارگێڕی یانە لەندەنیەکە بە پێویستی دەزانن گۆڕانکاری لە دەستەی ڕاهێنەرایەتی یانەکەیان بکەن.

خ . ک