خولی ئیسپانیا... ئەتلەتیکۆ مەدرید گەڕایەوە پێشەنگی ڕیزبەندی

خولی ئیسپانیا... ئەتلەتیکۆ مەدرید گەڕایەوە پێشەنگی ڕیزبەندی
2021-04-11

1276 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەتلەتیکۆ مەدرید بە یەکسان بوون لەگەڵ ڕیاڵ بیتیس گەڕایەوە پێشەنگی ڕیزبەندی.

لە یارییەکانی هەفتەی 30 خولی ئیسپانیا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بوە میوانی یانەی ڕیاڵ بیتیس.

یاریەکەش بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات، لە خولەکی پێنج فێرێرا کاراسکۆ گۆڵێکی بۆ ئەتلەتیکۆ تۆمارکرد، لە خولەکی 20 دا کریستیان تێلۆ گۆڵی یەکسانی بۆ بیتیس تۆمارکردەوە.

ئەتلەتیکۆ  خاڵەکانی گەیاندە 67 و گەڕایەوە پێشەنگی ڕیزبەندی بە جیاوازی یەک خاڵ لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدی دووەم، بیتیسیش 47 خاڵی هەیە و لە شەشەی ڕیزبەندیدایە.

خ . ک