دیمبلی: میسی بەردەوام ئامۆژگاریمان دەکات

دیمبلی: میسی بەردەوام ئامۆژگاریمان دەکات
2021-04-11

1103 جار خوێندراوەتەوە

+ -

عوسمان دیمبلی ڕایگەیاند خەونم یاریکردن بوە لە بەرشەلۆنە و ڕکابەریکردن لەسەر نازناوەکان لەگەڵ یانەکەمدا.
لە چاوپێکەوتنێکی نوێیدا، عوسمان دیمبلی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە ڕایگەیاند، خەونم پەیوەندی کردن بوە بە یانەی بەرشەلۆنە و خەونەکەشم هاتەدی و دەمەوێت لەگەڵ یانەکەم ڕکابەری بکەین لەسەر نازناوەکانی ئەم وەرزە و وەرزەکانی داهاتووش.
دیمبلی وتی: ئەزمونەکانم لە تۆپی پێدا زۆر بە خێرایی تێپەڕین و چاوەڕوانی ئەوەم نەدەکرد بەو خێراییە بە خەونەکانم بگەن.
وتیشی: کاتێک بە جیاوازی 11 خاڵ لەدوای ئەتلەتیکۆی پێشەنگەوە بووین گریزمان پێی وتین دڵنیابن ئەتلەتیکۆ خاڵی زۆر لەدەستدەدات و دەتوانین جیاوازیەکەمان کەم بکەینەوە لەگەڵیان، بەدڵنیاییەوە قسەکانیشی راست دەرچوون.
ئاماژەی بەوەشدا، میسی لەگەڵ یاریزانە لاوەکان زۆر باشە و هەوڵدەدات متمانەی خۆیان بەدەستبهێنن لە یاریکردندا،بەتایبەت لەگەڵ من کە لەم وەرزەدا زۆرترین ئامۆژگاریم لێوەرگرتوە.
دیمبلی دەڵێت، کاتێک هاتمە بەرشەلۆنە بە ورەیەکی بەرزەوە گرێبەستەکەم ئیمزا کرد و یانەکەش بە شێوازێکی نایاب پێشوازیان لێکردم، دڵخۆشی خۆشی لە یانەکەی راگەیاند سەرەرای ئەوەی تا ئێستا لەگەڵ کارگێڕی یانەکەی گفتوگۆی لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی نەکردووە.

خ . ک