چوار یاریزانی پێکراو دەگەڕێنەوە پێکهاتەکەى زیدان

چوار یاریزانی پێکراو دەگەڕێنەوە پێکهاتەکەى زیدان
2021-02-28

1957 جار خوێندراوەتەوە

+ -

 زیدان پێش یارییەکەى ڕیاڵ سۆسیداد توانای چوار لە یاریزانە پێکراوەکانی بۆ دەگەڕێتەوە

ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکرد، چوار لە یاریزانە پێکراوەکانی ڕیاڵ مەدرید کە هەریەک لە ڤاڵڤێردی و مارسیلۆ و ڕۆدریگۆ و ئۆدیۆرزۆلان، بەشداری ڕاهێنانە بە کۆمەڵەکانی کەتیبەکەى زیدانیان کردووە.

ڕۆژنامەکان باسیان لە وەشکرد، ئەگەر ئەو چوار یاریزانە ئەمڕۆش بەشێوەیەکی سروشتی ڕاهێنانە بە کۆمەڵەکان ئەنجام بدەن، ئەوا بە شێوەیەکی فەرمی دەگەڕێنەوە پێکهاتەکەى زیدان و بۆ یارییەکەى ریاڵ سۆسیدا لە یارییەکەى سبەینێ دووشەممە لە هەفتەى 25ی لالیگا بەشداردەبن.

لە بەرامبەریشدا هەریەک لە بنزیمە و هازارد و میلیتاو بە شێوەی تاکی ڕاهێنانەکانیان کردووە و زیدان هیواخوازە بۆ یارییەکەى دێربی بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید لە حەوتی مانگی داهاتوو بگەڕێنەوە پێکهاتەکەى.

ڕیاڵ مەدرید لەم وەرزەدا بەهۆی پێکانی زۆربەى یاریزانەکانی بە بارودۆخێکی سەختدا گوزەریکردووە و گەڕانەوەى بەشێکی یاریزانە پێکراوەکان، پاڵنەرێکی باشە بۆ ڕاهێنەرە فەڕەنسیەکە تا کێبڕکێ بکات لەسەر بەدەستهێنانی نازناوەکانی ئەم وەرزە بۆ ڕیاڵ مەدرید.

 

Real Madrid: Valverde, Rodrygo, Odriozola y Marcelo se suben al carro -  AS.com