خولی ئیتاڵیا.. یۆڤانتۆس دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا

خولی ئیتاڵیا.. یۆڤانتۆس دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا
2021-02-27

692 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی ئیتاڵیا یۆڤانتۆس دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و لەگەڵ هیلاس ڤیرۆنا یەکسان بوو.

لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 24ی خولی ئیتاڵیا، یانەی یۆڤانتۆس بوە میوانی یانەی هیلاس ڤیرۆنا.

کریستیانۆ ڕۆنالدۆ لە خولەکی 49 گۆڵێکی بۆ یانەی یۆڤانتۆس تۆمارکرد،بەڵام لەخولەکی 77 ئەنتوان باراک گۆڵی یەکسانی بۆ ڤیرۆنا تۆمارکردەوە و یاریەکەش بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانەکە کۆتاییهات.

بەم ئەنجامە، یۆڤانتۆس بە 46 خاڵ لە سێیەمی ڕیزبەندیدا دەبینرێت، هیلاس ڤیرۆناش 35 خاڵی هەیە و لە هەشتەمی ڕیزبەندیدایە.

خ . ک