پاریس سانجێرمان بە چوار گۆڵ بەرامبەر دیگۆن چوە دووەمی ڕیزبەندی

پاریس سانجێرمان بە چوار گۆڵ بەرامبەر دیگۆن چوە دووەمی ڕیزبەندی
2021-02-27

465 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی فەڕەنسا،پاریس سانجێرمان چوار گۆڵی لە دیگۆن کرد و بەشێوەیەکی کاتی گەڕایەوە دووەمی ڕیزبەندی.

لەهەفتەی 27ی یارییەکانی خولی فەڕەنسا،یانەی پاریس سانجێرمان بوە میوانی یانەی دیگۆن.

پاریس بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر یاریەکەی لە دیگۆن بردەوە، گۆڵەکانیش کیلیان مباپێ دوو گۆڵ و مۆیس کین و دانێلۆ پێرێرا لە خولەکەکانی 6 و 32 و 51 و 82 تۆماریانکرد.

بەو ئەنجامە،پاریس سانجێرمان بە 57 خاڵ بەشێوەیەکی کاتی گەڕایەوە دووەمی ڕیزبەندی، دیگۆنیش 15 خاڵی هەیە و لە پلەی بیستەم و کۆتایدایە

خ . ک