ڤیدیۆ.. بەرشەلۆنە سەرکەوتنى بۆ پلەى دووەمى لا لیگا بەدەستهێنا

ڤیدیۆ.. بەرشەلۆنە سەرکەوتنى بۆ پلەى دووەمى لا لیگا بەدەستهێنا
2021-02-27

1381 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى ئیسپانیا، بەرشەلۆنە بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر بردنەوەکانى سیڤیلیەى ڕاگرت و سەرکەوتنى بۆ پلەى دووەم بەدەستهێنا.

لە هەفتەى 25ى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیسپانیا و لە یارى لوتکەدا، یانەى بەرشەلۆنە لە یاریگاى ڕامۆن سانشێز بیزخوان، بوو بە میوانى سیڤیلیە.

بەرشەلۆنەى میوان بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و گۆڵەکانیشى لە خولەکەکانى 29 و 86دا لەلایەن عوسمان دیمبلى و لیۆنێل میسییەوە تۆمارکرد.

بەم بردنەوەیە، بەرشەلۆنە بە 53 خاڵ و بەشێوەیەکى کاتى سەرکەوتنى بۆ پلەى دووەمى ڕیزبەندى خولەکە بەدەستهێنا و بەجیاوازى دوو خاڵ لە دواى ئەتلەتیکۆ مەدریدى پێشەنگەوەیە، سیڤیلیەش دواى شەش بردنەوەى لەسەریەک توشى دۆڕاندن هات و لە ئێستادا لە پلەى چوارەمدایە و 48 خاڵى هەیە.

ئەمە لە کاتێکدایە، دواى چوار ڕۆژى تر هەردوو یانە جارێکى تر لە یارى گەڕانەوەى قۆناغى پێش کۆتایى جامى شاى ئیسپانیا ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە، کە لە یارى چووندا سیڤیلیە بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر براوەبوو.

 

گ . ف