لاپۆرتا دەیەوێت پێکەنین بۆ میسی بگەڕێنێتەوە

لاپۆرتا دەیەوێت پێکەنین بۆ میسی بگەڕێنێتەوە
2021-02-26

2286 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لاپۆرتا ڕایگەیاند دەبێت جارێکی تر پێکەنین بۆ میسی بگەڕێنیەوە لە پێناو بەدەستهێنانی نازناو لە داهاتوودا.

خوان لاپۆرتا پاڵێوراو بۆ سەرۆکایەتی یانەی بەرشەلۆنە لە کۆنفرانسێکی رایگەیاند: لەسەرمان پێویستە جارێکیتر پێکەنین بۆ میسی بگەڕێنینەوە، ئەگەر ئەوەمان ئەنجامدا ئەوا دەتوانین ئامانجەکانی دواتر بەدەستبهێنین و نازناوەکان ببەینەوە.

لاپۆرت وتی: بۆ ئەوەی میسی متمانەی پێمان بێت دەبێت تیپێک دروست بکەین کە نازناوەکانی چامپیۆنز لیگ و خولی ئیسپانیا و جامی شا بەدەست بهێنێت.

وتیشی: ئەگەر بومە سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە ئەوا ئەو یاریزانانەی پێشتر کوڕی یانەکە بون پۆستیان پێدەبەخشین.

ئاشكراشیکرد: لەدەست کومانی راهێنەردایە کە بە پلەی یەکەم پشت بە میسی دەبەستێت یان نا، ئێمە دەمانەوێت تیپێک دروست بکەین کە ژمارەیەكی بەهێز بێت و زۆرترین ئەستێرەی جیاهنی یاری تیا ئەنجامبدات.

خ . ک