گاتۆسۆ توڕەیە لە گرانادا و ناوبژیوانان

گاتۆسۆ توڕەیە لە گرانادا و ناوبژیوانان
2021-02-26

1309 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گاتۆسۆ ڕایگەیاند ئەگەر یانەیەکی ئیتاڵی وەک گرانادا یاری بکردایە ئێستا هەموو ڕۆژنامەکان هێرشبارانیان دەکردین.

دوای شکستی یانەکەی و ماڵئاوایی کردنی لە خولی ئەوروپا بەرامبەر گرانادا، جینارۆ گاتۆسۆی راهێنەری ناپۆلی ڕایگەیاند: هەموو کات رەخنە لە یانە ئیتاڵییەکان دەگریرێت، بەڵام ئەگەر هەر یانەیەکی ئیتاڵی هاوشێوەی گرانادای شەوی ڕابردوو یاری بکردایە ئەوا بە دڵنیاییەوە ڕۆژنامەکان هێرشێ زۆریان ئەکردە سەری و بە ناشرین کردنی تۆپی پێ باسیان دەکرد.

گاتۆسۆ ئاماژەی بەوەدا، یاریزانانی گرانادا تەنها کاتیان دەکوشت و بە درێژایی یاریەکە بەرگریەکی چڕیان دەکرد.

گاتۆسۆ ئاشكرایکرد، ناوبژیوانان دژی یانە ئیتاڵیەکانن، بەرامبەر گرانادا ناوبژیوان دژمان بوو هەرەوک چۆن دژایەتی یانەکانی لازیۆ بەرامبەر بایرن میونشن و ئەتڵەنتا بەرامبەر ڕیال مەدرید کرا.

گاتۆسۆ وتی: لە تایمی یەکەمدا تەنها 17 خولەک یاری ئەنجامدراوە لەبەرئەوەی یاریزانانی گرانادا تەنها کاتیان دەکوشت یان لە زەویدا دەکەوتن بۆ ئەوەی لە کاتی یاریەکە بڕوات.

خ . ک