کۆنفرانسی کومان پێش یاریەکەی سیڤیلیە

کۆنفرانسی کومان پێش یاریەکەی سیڤیلیە
2021-02-26

2652 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کومان دوپاتیکردەوە یاریەکەی سبەینێ بەرامبەر سیڤلیە قورسە و بەهۆی خوێن بەربونیشەوە نەیتوانی کۆنفرانسەکە تەواو بکات.

پێش ڕووبەڕوبونەوەی یانەی سیڤیلیە لە هەفتەی 25 ی خولی ئیسپانیا، رۆنالد کومانی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە رایگەیاند: سیڤیلیە یانەیەکی زۆر باشن و ڕووبەرووبونەوەیان قورسە، ئێمە دەبێت لەم یاریەدا و لە یاری گەڕانەوەی جامی شاش بردنەوە بەرامبەریان بەدەست بهێنین.

کومان گەڕانەوەی ئەراخۆی بۆ یاریەکەی سبەینێ ڕاگەیاند و بەڵام دڵنیا نیە بە سەرەکی یاری پێدەکات یان نا.

کومان وتی:بە دڵنیاییەوە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی بەرشەلۆنە دەنگ نادەم لەبەرئەوەی پێموانیە کەسێکی دروست بم بۆ دەنگدان.

وتیشی: کاتێک دەبیتە راهێنەری بەرشەلۆنە هەموو کاتێک فشارت لەسەر دەبێت بۆ ئەوەی بردنەوە بەدەست بهێنیت، ئەمە یەکەمجار نیە کە ڕاهێنەرایەتی دەکەم و هیچ کاتێک بیر لە شکست ناکەمەوە تەنها بیر لە بردنەوە دەکەمەوە.

کومان بە هۆی خوێن بەربونەوە کۆنفرانسەکەی جێهێشت و نەیتوانی تەواوی بکات.

خ . ک