2021-02-26
1725 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تیروپشکی قۆناغی شانزەی خولی ئەوروپا ڕاکێشرا و مانچستەر یونایتد و ئەی سی میلان یاری لوتکە دەکەن و ئارسناڵیش بەرامبەر ئۆلمپیاکۆس یاری دەکات.
لە شاری نیۆنی سویسرا یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ، تیروپشکی قۆناغی شانزەی خولی ئەوروپای ڕاکێشا و هەردوو یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی و ئەی سی میلانی ئیتاڵی یاری لوتکەی قۆناغەکە دەکەن ، یانەی ئارسناڵی ئینگلیزیش ڕووبەڕووی یانەی ئۆلمپیاکۆسی یۆنانی دەبێتەوە.
لە یارییەکانی تریشدا، یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی بەرامبەر یانەی دینامۆ زەگربی کڕواتی یاری دەکات، ڕۆمای ئیتاڵی و شاختاری ئۆکرانیش ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، ئەجاکس ئەمستردامی هۆڵەندیش لەگەڵ یۆنگ بۆیزی سویسری بەیەک دەگەن.
یارییەکانی چوونی قۆناغی شانزە لە 11 ی مانگی سێی داهاتوو ئەنجام دەدرێن و یارییەکانی گەڕانەوەش لە 18ی هەمان مانگ بەڕێوەدەچن.
خ . ک