فلامینگۆ نازناوی خولی بەڕازیلی بەدەستهێنا

فلامینگۆ نازناوی خولی بەڕازیلی بەدەستهێنا
2021-02-26

611 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فلامینگۆ سەرەرای شکستەکەی بەرامبەر ساوپاولۆ نازناوی خولی بەرازیلی بەدەستهێنا.

پێش یارییەکانی کۆتا هەفتەی خولی بەرازیل یانەی فلامینگۆ بە جیاوازی تەنها دوو خاڵ لە پێش یانەی ئینتەر ناسیۆنالی دووەمەوە بوو.

لە کۆتا هەفتەدا، یانەی فلامینگۆی پێشەنگ بوە میوانی یانەی ساوپاولۆ، بە گۆڵێک بەرامبەر بە دوو گۆڵ یاریەکەی پێدۆڕاند.

یانەی ئینتەر ناسیۆنالی دووەمیش لە یاریگای خۆی لەگەڵ یانەی کۆرینتیانز بە بێ گۆڵ یەکسان بوو.

بە سوود وەرگرتن لە یەکسان بونەکەی ئینتەر ناسیۆنال، یانەی فلامینگۆ بە کۆکردنەوەی 71 خاڵ بۆ جاری هەشتەم لە مێژوویدا توانی نازناوی خولی بەرازیل بەدەست بهێنێت.

خ . ک