ڤیدیۆ.. بیتیس سۆسیدادى کردە دەرەوەى جامى شا

ڤیدیۆ.. بیتیس سۆسیدادى کردە دەرەوەى جامى شا
2021-01-27

1842 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامى شاى ئیسپانیا، ڕیاڵ بیتیس لە ڕیاڵ سۆسیدادى بردەوە و سەرکەوتنى بۆ قۆناغى چارەکى کۆتایى بەدەستهێنا.

لە قۆناغى 16ى جامى شاى ئیسپانیا، یانەى ڕیاڵ بیتیس لە یاریگاى بینتۆ ڤیامارین، میواندارى یانەى ڕیاڵ سۆسیدادى کرد.

بیتیسى خاوەن یاریگا بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەى بردەوە و سەرکەوتنى بۆ قۆناغى چارەکى کۆتایى پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا.

هاوکات، ڤیاریاڵ بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر لە جیرۆناى بردەوە و شانبەشانى لیڤانتى سەرکەوتنیان بۆ قۆناغى چارەکى کۆتایى بەدەستهێنا، کە ئەمیش بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە بەلەد وەلیدى بردەوە.

ئەمشەویش چەند یارییەکى ترى قۆناغەکە ئەنجام دەدرێن، کاتژمێر نۆ، سیڤیلیە میواندارى ڤالانسیا دەکات و کاتژمێر 11ش، بەرشەلۆنە لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى ڕایۆ ڤالیکانۆ دەبێتەوە.

 

گ . ف