ڤیدیۆ.. لە باسکەى ئەوروپا بەرشەلۆنە و میلانۆ بردنەوەیان تۆمارکرد

ڤیدیۆ.. لە باسکەى ئەوروپا بەرشەلۆنە و میلانۆ بردنەوەیان تۆمارکرد
2021-01-27

642 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى باسکەى ئەوروپا، بەرشەلۆنە لە زینیتى بردەوە و میلانۆش سەرکەوتنى بەسەر ئۆڵیمپیاکۆسدا بەدەستهێنا.

لە هەفتەى 22ى خولى باسکەى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا، بەرشەلۆنە لاساى ئیسپانى بەرامبەر زینیت سانت پترسبۆرگى ڕوسى یاریکرد.

بەرشەلۆنە پاش پیشاندانى ئاستێکى بەرز، بە جیاوازى چوار خاڵ و بە ئەنجامى 85 خاڵ بەرامبەر بە 81 خاڵ یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا.

لە یارییەکى ترى هەمان هەفتەدا، هەردوو یانەى میلانۆى ئیتاڵى و ئۆڵیمپیاکۆسى یۆنانى ڕووبەڕووى یەکبوونەوە و میلانۆ بە جیاوازى 11 خاڵ و بە ئەنجامى 90 خاڵ بەرامبەر بە 79 خاڵ یارییەکەى بردەوە.

بەم ئەنجامانە، بەرشەلۆنە پێنجەم بردنەوەى لەسەریەکى تۆمارکرد و لە پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکەدایە و لە پێش سسکا مۆسکۆى ڕوسى خاوەنى پلەى دووەمەوەیە، میلانۆش لە پلەى سێیەمدایە.

 

گ . ف