2021-01-27
331 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە مۆندیالی تۆپی دەست ئیسپانیا لە هەنگاریای بردەوە و پۆڵەندە و ئەڵمانیا یەکسانبوون.
لە دوا یارییەکانی جەولەی سێیەمی کۆمەڵەى یەکەمی مۆندیال، کە وڵاتی میسر میوانداری دەکات.
هەڵبژاردەى ئیسپانیا بردنەوەیەکی گرنگی دەستبەرکرد پاش ئەوەى بە جیاوازی هەشت گۆڵ و بەئەنجامی 36 گۆڵ بەرامبەر 28 گۆڵ لە هەڵبژاردەى هەنگاریای بردەوە.
بەو بردنەوەیە ئیسپانیا بە کۆکردنەوەى نۆ خاڵ و بە یەکەمی کۆمەڵەى یەکەم گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی کە تیایدا ڕووبەڕووی نەرویچ دەبێتەوە، هەنگاریاش سەرەڕای ئەوشکستە گەیشتە هەمان قۆناغ و بەرامبەر فەڕەنسا یاریدەکات .
لە یارییەکی تری هەمان کۆمەڵە، هەڵبژاردەى ئەڵمانیا لە دوا یاری خۆی بەرامبەر پۆڵەندە یاریکرد و یارییەکەی نێوانیان بە یەکسانبوون و بەئەنجامی 23 گۆڵ بۆ هەرلایەکیان کۆتایی هات و نەیانتوانی بگەنە قۆناغی داهاتوو.