ڤیدیۆ.. لە باسکەى ئەمەریکا یۆتاجاز بردیەوە و واشنۆن ویزارد دۆڕا

ڤیدیۆ.. لە باسکەى ئەمەریکا یۆتاجاز بردیەوە و واشنۆن ویزارد دۆڕا
2021-01-27

379 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی باسکەى ئەمەریکا یۆتاجاز و هیۆستن ڕۆکێتس بردنەوەیان بە دەستهێنا.

یارییەکانی باسکەى یانە پیشەگەرەکانی ئەمەریکا بەردەوامی هەیە، یانەى یۆتا جازلە کۆمەڵەى ڕۆژئاوا میوانداری یانەى نیویۆرک نێکسی لە کۆمەڵەى ڕۆژهەڵات کرد.

هەرچەندە یاریزانانی نیویۆرکی میوان لە دووچارەکى یەکەمدا باڵادەستیان سەپاند و توانیان بەئەنجامی 59 خاڵ بە 46 خاڵ سەرکەوتن تۆماربکەن .

بەڵام لە دووچارەکی دووەمدا کۆڕانی یۆتا گەڕانەوە بۆ کەشی یارییەکە و ئەنجامەکەیان پێچەوانە کردەوە دواى ئەوەى بە 63 خاڵ بەرامبەر 33 خاڵ براوە بوون، سەرئەنجام یانەى یۆتا توانی یارییەکە بەئەنجامی 108 خاڵ بەرامبەر 94 خاڵ لە نیویۆرک بباتەوە.

بەو بردنەوەیە یۆتاجاز پارێزگاری لە پلەى دووەمی ڕیزبەندی کۆمەڵەى ڕۆژئاوا کرد و نیویۆرک نێکسیش لە پلەی حەوتەمی کۆمەڵەى ڕۆژهەڵات مایەوە.

لە یارییەکی تری هەمان خول، یانەی هیۆستن ڕۆکێتس لە کۆمەڵەى ڕۆژئاوا  لە یاریگای خۆی بە ئەنجامی 107 خاڵ بە 88 خاڵ لە یانەى واشنتۆن ویزاردی لە کۆمەڵەى ڕۆژهەڵات بردەوە و چوە پلەی دەیەمی ڕیزبەندی واشنتۆنیش لەدوا پلەى ڕیزبەندی یانەکانی کۆمەڵەى ڕۆژهەڵات دەبینرێت.