کێشەکانى لاوتارۆ لە ئینتەردا ئاڵۆزبوون

کێشەکانى لاوتارۆ لە ئینتەردا ئاڵۆزبوون
2020-10-29

1541 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کێشەکانی لاوتارۆ لەگەڵ ئینتەرمیلان ئاڵۆز بوە بەتایبەت پاش ئەوەى بۆ جاری دووەم لەسەر یەک دانیشێنرا.

لە خولی ئیتاڵیا و لە یاریی ئینتەر و جەنەوا کۆنتی راهێنەری ئینتەر لاوتارۆی دانیشاند و ئەویش تورەبونی خۆی بەرامبەر راهێنەر نەشاردەوەو لەسەر کورسی یەدەگ دەربری.

دواتر و لە چامپیۆنز لیگ جارێکی تر کۆنتی بەرامبەر شاختار لاوتارۆی دانیشاند ئەوەش پاش ئەوەی شکستی هێنا لە تۆمارکردنی گۆڵدا.

رۆژنامەى توتۆ سپۆرتی ئیتالی ئاشکرایکردوە پەیوەندییەکانی لاوتارۆ لەگەڵ کۆنتی بەتەواوی تێکچوەو ئیدارەى یانەکەش پشتی راهێنەریان گرتوە.

ئەو رۆژنامەیە ئاشکراشیکردوە ، لاوتارۆ بەهۆی زۆری گەشتەکانی بۆ هەڵبژاردەى ئەرجەنتین و بەردەوام یاریکردنی هیلاکەو تواناى جەستەیی لەدەستداوە.

بە درێژایی ئەم وەرزە یانەى بەرشەلۆنە لە هەوڵی کرینی لاوتارۆی هێرشبەری ئینتەرمیلان بون و ئیدارەى یانەکە رێگریان لە رۆیشتنی کرد کە ئەوەش یەکێکی ترە لەو هۆکارانەى یاریزانە ئەرجەنتینیەکەى تورە کردوە.