ڤینگەر: درووستکردنى خولە نوێکە بۆ لێدانە لە پریمەر لیگ

ڤینگەر: درووستکردنى خولە نوێکە بۆ لێدانە لە پریمەر لیگ
2020-10-29

2325 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارسن ڤینگەرى فەڕەنسى پێیوایە درووستکردنى خولى نایابى ئەوروپا لە دژى خولى نایابى ئینگلتەرادایە.

ڤینگەرى ڕاهێنەرى پێشووى ئارسناڵ و بەڕێوەبەرى بەرەوپێشبردنى تۆپى پێى لە یەکێتى تۆپى پێى جیهان ئاماژە بەوە دەکات، یانە گەورەکان لە ئەوروپا سورن لەسەر دامەزراندنى خولى نایابى ئەوروپا، لەبەرئەوەى لە توانایاندا نییە لە ڕووى داراییەوە کێبڕکێ لەگەڵ یانەکانى پریمەر لیگدا بکەن.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان باس لەوە دەکەن، مانچستەر یونایتد و ئارسناڵ بەشدارییان لە دانوساندنى دامەزراندنى خولە نوێکە کردووە، کە لە ١٨ یانەى خولە گەورەکانى ئەوروپا پێکهاتوون و بڕیارە لە ٢٠٢٢دا دەستپێبکات.

ڤینگەر دەڵێت "پلانەکە بۆ سەرکەوتنە بەسەر پریمەر لیگدا و پێشبڕکێکانى خولەکانى تر هەوڵ دەدەن دەستکەوتەکانى خولى نایابى ئینگلتەرا لەناوبەرن، بەلاى ئەوانەوە باشترین ڕێگە درووستکردنى خولە نوێکەیە و گەورەترین سودمەندیش لەم بیرۆکەیە خاوەن یانەکانن و ئامانجى یەکەمیش لێى کۆکردنەوەى زۆرترین پارەیە".

 

گ . ف