ئامادەکارییەکانی ریاڵ مەدرید بۆ یاریی هوێسکا دەستی پێکرد

ئامادەکارییەکانی ریاڵ مەدرید بۆ یاریی هوێسکا دەستی پێکرد
2020-10-29

1430 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئامادەکاریەکانی ریاڵ مەدرید بۆ یارییەکەى هوێسکا دەستی پێکرد و ئاسینسیۆش بۆ یاریکردن ئامادەیە.

شەممە یانەى ریاڵ مەدرید لە یاریگاى خۆی روبەروی هوێسکا دەبێتەوە، بۆ ئەو یارییە مەشق و راهێنانەکانیان دەستپێکردەوە و ئاسینسیۆش بە بێ کێشە بەشداری کرد.

ئەوەش پاش ئەوەى سێ شەممە لە یارییەکەى میونشن گلادباخ هەستی بە ئازار کردبوو.

بە پێی راهێنانەکان بێت زیدان ئیسکۆی لە پلانەکانی دورخستۆتەوەو کەمترین جار بەشداری پێکردوە.

هەروەها پیشبینی دەکرێت بۆ یارییەکانی داهاتوو بنزیمەو هازارد و ئاسینسیۆ وەک یاریزانی سەرەکی بەشداری پێ بکات و ڤینیسیۆس و رۆدریگۆش وەک یاریزانی یەدەگ بەکار بهێنێت.

ریاڵ مەدرید بە 13 خاڵ و بە یارییەک کەمتر لە پلەى دووەمی ریزبەندی خولی تۆپی پێی ئیسپانیاوەیە و بەجیاوازی خاڵێک لە دواى سۆسیدادەوەیە.