بەرشەلۆنە کێبڕکێى میسى و ڕۆناڵدۆ بۆ یاریگایەکى نوێ دەگوازێتەوە

بەرشەلۆنە کێبڕکێى میسى و ڕۆناڵدۆ بۆ یاریگایەکى نوێ دەگوازێتەوە
2020-10-29

2337 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەى بەرشەلۆنە کێبڕکێى نێوان میسى و ڕۆناڵدۆ بۆ یاریگایەکى نوێ دەگوازێتەوە، کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە.

دواى بردنەوەکەى بەرشەلۆنە بەرامبەر یۆڤانتۆس لە جەولەى دووەمى قۆناغى کۆمەڵەکانى چامپیۆنز لیگدا، پێگەى فەرمى یانە کەتەلۆنیەکە لە تویتەر گاڵتە بە یۆڤانتۆس و هاندەرەکانى دەکات.

پێگەى بەرشەلۆنە وێنەیەکى میسى بڵاوکردووەتەوە و لەسەرى نوسیوە "ئێمە دڵخۆشین بەوەى باشترین یاریزانى مێژوووتان لە یاریگاى خۆتاندا بینى".

پێگەى فەرمى یۆڤانتۆس لەسەر هەمان تویتى بەرشەلۆنە وەڵامیداوەتەوە و دەڵێت "لەوانەیە گەڕانەکەتان لەسەر ئەو شتە لە فەرهەنگێکى هەڵەدا بووبێت، ئێمە فەرهەنگێکى گونجاوتان لە یاریگاى کامپ نۆدا پێشکەش دەکەین".

کێبڕکێى نێوان میسى و ڕۆناڵدۆ هێشتا کۆتایى نەهاتووە، هەرچەندە ڕۆناڵدۆ ڕیاڵ مەدریدى بەجێهێشتووە و پەیوەندى بە یۆڤانتۆسەوە کردووە.

 

گ . ف