ڤیدیۆ... نۆڤاک جۆکۆڤیچ نازناوی جامی ڕۆمای بەدەستهێنا

ڤیدیۆ... نۆڤاک جۆکۆڤیچ نازناوی جامی ڕۆمای بەدەستهێنا
2020-09-21

714 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نۆڤاک جۆکۆڤیچ بە دوو کۆمەڵەی بێ بەرامبەر لە دیگۆ شوارتزمانی بردەوە و بۆ پێنجەمین جار نازناوی جامی ڕۆمای بەدەستهێنا.

لە یاری کۆتایی جامی ڕۆما بۆ تێنسی سەرزەوی لەسەر ئاستی کوڕان، نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی و دیگۆ شوارتزمانی ئەرجەنتینی ڕووبەروی یەک بونەوە.

یاریەکە کاتژمێرێک و ٥٤ خولەکی خایاند و جۆکۆڤیچ بە دوو کۆمەڵەی بێ بەرامبەر یاریەکەی لە شوارتزمان بردەوە، خاڵی کۆمەڵەکان حەوت بە پێنج و شەش بە سێ بون.

بەم ئەنجامە، نۆڤاک جۆکۆڤیچ بۆ پێنجەمین جار لە مێژوویدا توانی نازناوی جامی ڕۆما بۆ تێنسی سەرزەوی بەدەست بهێنێت.

 

خ . ک