ڤیدیۆ.. هالیپ بوو بە پاڵەوانى جامى ڕۆما

ڤیدیۆ.. هالیپ بوو بە پاڵەوانى جامى ڕۆما
2020-09-21

698 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سیمۆنا هالیپ بۆ یەکەم جار نازناوى جامى ڕۆماى بەدەستهێنا، دواى ئەوەى کارۆلینا پلیسکۆڤاى ڕکابەرى بەهۆى پێکانەوە پاشەکشەى کرد.

لە یارى کۆتایى جامى ڕۆما بۆ تێنسى سەر زەوى، کە یارییەکانى لە پایتەختى ئیتاڵیا بەڕێوەدەچوو، لەسەر ئاستى کچان، سیمۆنا هالیپى ڕۆمانى و کارۆلینا پلیسکۆڤاى چیکى ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.

هالیپ کۆمەڵەى یەکەمى یارییەکەى بە ئاسانى و بە شەش گێمى بێ بەرامبەر لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا، لە کۆمەڵى دووەمدا، کە بە دوو گێم بەرامبەر بە گێمێک لە پێشبوو، پلیسکۆڤا بەهۆى پێکانەوە نەیتوانى بەردەوام بێت و پاشەکشەى لە یارییەکە کرد.

بەمەش هالیپى خاوەنى پلەى دووەمى ڕیزبەندى باشترین کچە یاریزانانى تێنسى جیهان، بۆ یەکەم جار لە کاروانى وەرزشى پیشەگەرى خۆیدا، نازناوى جامى ڕۆماى بەدەستهێنا.

 

گ . ف