سوارێز و بەرشەلۆنە ڕێککەوتن و موسا واگیش یانەکەى بەجێهێشت

سوارێز و بەرشەلۆنە ڕێککەوتن و موسا واگیش یانەکەى بەجێهێشت
2020-09-21

8865 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سوارێز گرێبەستەکەى لەگەڵ بەرشەلۆنە هەڵوەشاندووەتەوە و موسا واگیش پەیوەندى بە پاوک سالۆنیکەوە کرد.

ڕادیۆى ئاڕ ئەى سى ئیسپانى ئاشکرایکردووە، لویس سوارێز و یانەى بەرشەلۆنە ڕێککەوتوون لەسەر هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەى نێوان بە ڕەزامەندى هەردوولا.

ئاشکراشیکردووە، سوارێز لە مافە داراییەکانى خۆى خۆشبووە بۆ ئەو ساڵەى لە گرێبەستەکەیدا ماویەتى و بەبێ بەرامبەر یانە کەتەلۆنیەکە بەجێدەهێڵێت، هەندێک لە ڕاگەیاندنەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن، هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکە بۆ دوو وەرز پەیوەندى بە یانەى ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە دەکات.

لەلایەکى ترەوە، بەرشەلۆنە لە ڕاگەیەندراوێکى فەرمیدا ئاشکرایکرد، موسا واگى یاریزانى یانەکەى بەخواستن و بۆ وەرزێک پەیوەندى بە یانەى پاوک سالۆنیکى یۆنانییەوە دەکات و موچەکەشى لەسەر یانە نوێکەى دەبێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، دەنگۆى ڕۆیشتنى نیلسۆن سیمیدۆش هەیە و ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان پەیوەستیان کردووە بە یانەى وڵڤرهامپتۆنى ئینگلیزییەوە.

 

گ . ف

 

کاریکاتێر لەسەر ڕۆیشتنى لویس سوارێز 

موسا واگى

نیلسۆن سیمیدۆ