ئەڵمانیا ترسى لە ئامادەبوونى هاندەران لە جامى سوپەرى ئەوروپادا هەیە

ئەڵمانیا ترسى لە ئامادەبوونى هاندەران لە جامى سوپەرى ئەوروپادا هەیە
2020-09-21

1552 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لایەنى ئەڵمانى جامى سوپەرى ئەوروپا ترسى لە ئامادەبوونى هاندەران هەیە لە جامەکەدا، کە هۆکارەکەشى ڤایرۆسى کۆرۆنایە.

٢٤ى مانگ، چوارشەممەى داهاتوو جامى سوپەرى ئەوروپا لە نێوان هەردوو یانەى بایرن میونشنى ئەڵمانى پاڵەوانى چامپیۆنز لیگ و سیڤیلیەى ئیسپانى پاڵەوانى یۆرۆپا لیگدا بەڕێوەدەچێت.

بڕیارە یارییەکە لە یاریگاى بۆشکاش ئەرینا لە بۆداپێستى پایتەختى هەنگاریا بە ئامادەبوونى ژمارەیەکى دیاریکراو لە هاندەران بەڕێوەبچێت، کە ڕێگە دراوە بە هەریەک لە یانەکان سێ هەزار بلیت بفرۆشێت.

مارکۆس زودەرى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى باڤاریا ڕایگەیاندووە، هەر کاتێک بیر لە یارییەکە دەکاتەوە هەست بە ئازارى گەدەى دەکات و پێویستە هەموان بە وریاییەوە بیربکەنەوە پێش ئەوەى ئامادەى یارییەکە بن، ئەمەش لەبەر مەترسیەکانى ڤایرۆسى کۆرۆنا.

پێشبینى دەکرێت دوو هەزار و ١٠٠ هاندەرى بایرن میونشن لە ئەڵمانیاوە گەشت بۆ پایتەختى هەنگاریا بکەن، بۆ پاڵپشتى یانەکەیان لە جامى سوپەرى ئەورپادا.

 

گ . ف