لێدوانی پێرلۆ دواى یەکەم بردنەوەى یۆڤانتۆس لە سیریا ئەى

لێدوانی پێرلۆ دواى یەکەم بردنەوەى یۆڤانتۆس لە سیریا ئەى
2020-09-21

1926 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پێرلۆ ستایشی ئاستی بەرزی یاریزانەکانی کرد و رەتیشیکردەوە کۆپی هیچ راهێنەرێک هەڵبژێرێت.

پاش بردنەوەى یۆڤانتۆس لە سامپدۆریا، پیرلۆی راهێنەری یوڤی لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەو ئاستە بەرزە دا کە یاریزانەکان پیشکەشیان کرد.

باسیشی لەوە کرد کە ئەوان تایمی یەکەم زۆر باش بون و هێلی ناوەراستیان ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردوە.

وتیشی: کۆپی هیچ راهێنەرێکی تر نابم، بیرکردنەوەى تایبەتی خۆمم هەیە ، تەنها یەک یاریی ئامادەکاریمان کردوە، هەندێ یاریزانی پێکراویشمان هەیە ، هێشتا باشیش یاریمان کردووە.

پێرلۆ تەئکیدی کردەوە کە ئەو لە یاریزانەکانەوە نزیکەو بەردەوام هەوڵ دەدات ئەوەى دەیەوێت بەوانی بگەیەنێت.

 

بەشێک لە قسەکانی پێرلۆ

// تایمی یەکەم زۆر باش بوین، چوار یاریزانی هێلی ناوەراستم هەیە کە زۆر باش یاریی دەکەن

 

// کۆپی هیچ راهێنەرێکی تر نابم، بیرکردنەوەى تایبەتی خۆمم هەیە ، تەنها یەک یاریی ئامادەکاریمان کردوە، هەندێ یاریزانی پێکراویشمان هەیە ، هێشتا باشیش یاریمان کردووە

 

// ماکینی یاریزانێکی بەتوانایە و یارییەکی باشی کرد، هەندێ هەڵەى تەکتیکی کرد بەڵام یەکەم یاریی بوو

 

// زۆر گرنگە لەگەڵ یاریزانەکان بەردەوام لە گفتوگۆدا بیت، ئەبێت بزانیت ئەوان چییان دەوێت و ئەوانیش دەبێت بزانن تۆ چیت ئەوێت