یۆڤانتۆس سێ گۆڵی لە سامپدۆریا کرد

یۆڤانتۆس سێ گۆڵی لە سامپدۆریا کرد
2020-09-21

753 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی ئیتاڵیا یۆڤانتۆس بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر سەرکەوتنی بەسەر یانەى سامپدۆریا بەدەستهێنا.

لە میانی یارییەکانی هەفتەى یەکەمی خولی ئیتاڵیا یانەى یۆڤانتۆس لە یەکەم یاریی وەرزی نوێدا میوانداری یانەى سامپدۆریای کرد.

راهێنەری یۆڤانتۆس پێرلۆ بوو کە بەم دواییە جێگەى ساری گرتەوە و راهێنەری سامپدۆریاش کلاودیۆ رانێری ئیتاڵی بوو.

یۆڤانتۆس بە ئاست و ئەنجام سەرکەوتنی بەسەر سامپدۆریا بەدەستهێنا و سێ گۆڵی لەسەر یەکی تۆمارکرد.

سێ گۆڵەکەى یۆڤانتۆس کۆلۆسیفیسکی و پۆنۆچی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ تۆماریانکرد.

بەوەش لەیەکەم یاریی خولی ئیتاڵیا یۆڤانتۆس و سێ گۆڵ و سێ خاڵی کۆکردەوە.