لێدوانی زیدان دواى یەکسان بوونی ریاڵ مەدرید لەگەڵ ریاڵ سۆسیداد

لێدوانی زیدان دواى یەکسان بوونی ریاڵ مەدرید لەگەڵ ریاڵ سۆسیداد
2020-09-21

4815 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زیدان دڵتەنگە بەو ئەنجامەى بەرامبەر ریاڵ سۆسیداد بەدەستیان هێناوەو پێیوایە هەلی زۆری گۆڵ تۆمارکردنیان لەدەستداوە.

پاش یەکسان بونی ریاڵ مەدرید لەگەڵ ریاڵ سۆسیداد، زیدانی راهێنەری ریاڵ بەشداری کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی کرد.

زیدان دوپاتیکردەوە کە ئەوان تایمی یەکەم زۆر باش یارییان کردوەو چەند هەلێکی گۆڵکردنیشیان دروستکردوە.

وتیشی: دوو خاڵی گرنگمان لەسەرەتاى دەستپێکردنی وەرز لەدەستداو ئەوەش دڵتەنگی کردوین.

زیدان ئاشکراشیکرد بەشداری پێنەکردنی یۆڤیچ لەسەر بریاری خۆی بوەو ئەو بەرپرسە لەوەى کێ یاریی پێدەکات و کێش دادەنیشێنێت.

لەکۆتایشدا باسی لەوە کرد کە تۆمارنەکردنی گۆڵ لێیان کارێکی گەورەیە بەرگریکارەکان کردویانەو ئێستا کار بۆ ئەوە دەکەن لە روی هێرشبەرییەوە باش دەرکەون.