ریاڵ مەدرید و ریاڵ سۆسیداد بە بێ گۆڵ یەکسان بوون

ریاڵ مەدرید و ریاڵ سۆسیداد بە بێ گۆڵ یەکسان بوون
2020-09-21

542 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید لە یەکەم یاریی وەرزی نوێدا نەیتوانی بردنەوە بەدەست بهێنێت و بە بێ گۆڵ لەگەڵ سۆسیداد یەکسان بوو.

لەمیانی یارییەکانی هەفتەى دووەمی خولی ئیسپانیا یانەى ریاڵ مەدرید لە یەکەم هەفتەدا پشوو بوو لە دووەم هەفتەدا روبەروی یانەى ریاڵ سۆسیداد بووەوە.

هەرچەندە زۆربەى کات ریاڵ مەدرید باشتر دەرکەوت، بەڵام نەگەیشتە سەر گۆڵی سۆسیداد و یارییەکە چۆن دەستی پێکرد هەر بەو ئەنجامەش کۆتایی هات.

بەوەش یەکەم یاریی ریال مەدرید لە وەرزی نوێی خولی ئیسپانیا بە یەکسان بون تەواو بوو.