مۆرینۆ ستایشی هاری کەین دەکات

مۆرینۆ ستایشی هاری کەین دەکات
2020-09-20

786 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕاهێنەرى تۆتنهام ستایشى ئاستى هارى کینى کرد بەرامبەر ساوسامپتۆن و دوورخستنەوەى دیلى ئالیش بە پلانى یانەکەى دەزانێت. دواى بردنەوە گەورەکەى بەرامبەر ساوسامپتۆن لە پریمەر لیگدا، کە هارى کین چوار گۆڵى بۆ مین سۆن درووستکرد و گۆڵێکێشى تۆمارکرد، خۆسێ مۆرینیۆى ڕاهێنەرى تۆتنهام ستایشى هارى کینى هێرشبەرى تیپەکەى کرد. مۆرینیۆ دەڵێت "لە تایمى دووەمدا هارى کین یارییەکەى کوشت، دواى گەڕانەوەى بۆ ناوەڕاستى یاریگا ماوەى هێرشبردنى بۆ سۆن کردەوە، بەڕاستى ئاستێکى باوەڕپێنەکراوبوو". مۆرینیۆ لە بارەى دوورخستنەوەى دیلى ئالى لە پێکهاتەکەى بۆ دووەم یارى لەسەریەک ئاشکرایکرد، کە چەند یاریزانێکى زۆرى لە پێکهاتەکەیدا هەیە و کاتێکیش ١٨ یاریزان بانگهێشتدەکرێت هەشت یاریزانى تر دووردەخرێنەوە و دەشڵێت "ئەمەش بۆ دیلى ئالى و هەر یاریزاێکى تر ئاسان نییە، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەوە بەشێکە لە پلانى تۆتنهام".