ڤیدیۆ : لیڤەرپوڵ بە دوو گۆڵی مانێ یاری لوتکەی لە چێڵسی بردەوە

ڤیدیۆ : لیڤەرپوڵ بە دوو گۆڵی مانێ یاری لوتکەی لە چێڵسی بردەوە
2020-09-20

823 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئینگلتەرا لیڤەرپوڵ یاری لوتکەی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە چێڵسی بردەوە .

لە یاری لوتکەی هەفتەی دووەمی خولی نایابی ئینگلتەرا،یانەی چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریدج میوانداری یانەی لیڤەرپوڵی کرد.

یاریەکەش بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە سوودی لیڤەرپوڵی میوان کۆتایی هات، گۆڵەکانیش لە خولەکەکانی ٥٠ و ٥٤ سادیۆ مانێ تۆماری کردن.

لە خولەکی ٤٥ ی یاریەکەدا ناوبژیوان دوای بەکارهێنانی ڤار ، کارتێکی سوری بە کریستینسنی بەرگریکاری چێڵسی بەخشی ، لە خولەکی ٧٥ یشدا جۆرجینۆی یاریزانی چێڵسی لێدانێکی سزای لەدەستدا.

بەم ئەنجامە،لیڤەرپوڵ خاڵەکانی گەیاندە ٦ خاڵ و لە سێیەمی ڕیزبەندی دەبینرێت بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ یەکەم و دووەمی ڕیزبەندی، چێڵسیش بە ٣ خاڵ لە پلەی دەیەمدایە.

 

خ . ک