ڤیدیۆ.. جۆکۆڤیچ گەیشتە یارى کۆتایى جامى ڕۆما

ڤیدیۆ.. جۆکۆڤیچ گەیشتە یارى کۆتایى جامى ڕۆما
2020-09-20

472 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نۆڤاک جۆکۆڤیچ لە کاسپەر ڕوودى بردەوە و سەرکەوتنى بۆ یارى کۆتایى جامى ڕۆما بۆ تێنس بەدەستهێنا.

لە قۆناغى پێش کۆتایى جامى ڕۆما بۆ تێنسى سەر زەوى، کە یارییەکانى لە پایتەختى ئیتاڵیا بەڕێوەدەچن، نۆڤاک جۆکۆڤیچى سڕبى بەرامبەر کاسپەر ڕوودى نەرویجى یاریکرد.

جۆکۆڤیچ باشتر بینرا و توانیشى بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکە بباتەوە و ئەنجامى کۆمەڵەکانیش حەوت بە پێنج و شەش بە سێ گێم بوو.

بەم ئەنجامەش، جۆکۆڤیچى پێشەنگى ڕیزبەندى باشترین یاریزانانى تێنسى جیهان، سەرکەوتنى بۆ یارى کۆتایى پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا و ڕوودیش ماڵئاوایى کرد.

 

گ . ف