ڕۆیشتنى سوارێز ئاڵۆزتر دەبێت و بەرشەلۆنەش پێکانى یاریزانێکى ڕاگەیاند

ڕۆیشتنى سوارێز ئاڵۆزتر دەبێت و بەرشەلۆنەش پێکانى یاریزانێکى ڕاگەیاند
2020-09-20

3467 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواستنەوەى سوارێز بۆ یۆڤانتۆس ئاڵۆزتر دەبێت و بەرشەلۆنەش پێکانى برایسوایتى ڕاگەیاند.

ئەندریا پێرلۆى ڕاهێنەرى یۆڤانتۆس ئاماژەى بەوە کردووە، پەیوەندیکردنى سوارێز بە یانەکەیەوە قورسە، لەبەرئەوەى وردەکارى وەرگرتنى ڕەگەزنامەى ئیتاڵى پێویستى بە کاتى زۆر هەیە.

ڕۆژنامەى سپۆرتى ئیسپانیش ئاماژەى بەوە کردووە، سوارێز دەبێت تا گواستنەوەى زستانە لە بەرشەلۆنە بمێنێتەوە و یۆڤانتۆسیش لە کڕینى ئیدین دزیکۆدا سەرکەوتوو نەبێت تا سوارێز هەلى هەبێت پەیوەندى بە خانمە پیرەکەوە بکات.

لەلایەکى ترەوە، یانەى بەرشەلۆنە ڕاگەیاند، مارتن برایسوایتى هێرشبەرى یانەکەى توشى پێکانى ماسولکەیى بووە لە ڕانى چەپیدا.

بەرشەلۆنە ئاماژەى بەوە کردووە، برایسوایت لە ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکان دادەبڕێت و کاتى گەڕانەوەشى پەیوەستدەبێت بە خێرایى چاکبوونەوەى پێکانەکەیەوە، بەمەش بەپێى ڕاگەیاندنەکان مانەوەى سوارێز لە یانە کەتەلۆنیەکەدا پێویست دەبێت.

 

گ . ف

 

مارتن برایسوایت